١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٤

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ئاگربەستەکەی سووریا پەنجاجار لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جێگیر لەو وڵاتە پێشێل کراوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  بە گێڕانەوە لە ڕوسیا ئەلیەوم، ناوەندی ڕوسی حەمیمەیم  سەقامگرتوو لە دەورووبەری لازقیە کە ئەرکی چاوەدێریان بەسەر ئاگربەس لە سوریای بە ئەستۆ دایە ڕوژی  یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە حەڤدە  بابەت  لە ئاگربەسەکان لە دەوروبەری  حەڵەب، یازدەی لە دەورووبەری دیمەشق، حەوت بابەتی لە حەما، حەوت بابەتی   لە دەرعا، پێنج جار لە لازقیە و سێ جار لە دەورووبەری حومس ڕووی داوە.

بەپێی بەیاننامەی  تاقمە چەکدارەکانی ناوچەی شێخ  و قەڵای حەڵەب  و هەروەها  شوێنەکانی ئاوەدان لە راموسە ، زاحیە ئەسەد و  دانشکەدەیان داوەتەبەر پەلاماری بەهاوەن و مووشەک.

هەروەها ناوچەگەلێکی دەورووبەری دیمەشق لەوان جوبەر، حەرەستا، عەربیل، دوما، مەرەج  سوڵتان و مەزراکانی خان شێخ و نەخۆشخانەی بن وەلیدیش  کەوتە بەر پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان  .

شیاوی ئاماژەیە کە لە ماوەی تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر ئاگر بەسی سوریا کە لەلایەن ئەمریکا و ڕوسیاوە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، تاقمە چەکدارەکان چەندین جار ئەم ئاگربەسەیان بنپێکردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310